تایبەت: کۆنفرانسی ئێستاو داهاتووی زمانی دایک (٢٠١٧)

Specaial Issue: The Future of Mother Tongue =   Summer-2020 (Published:Aug 8, 2020)

DOI: https://www.doi.org/10.31918/twejer.17mlc

ناونیشانی کۆنفراس:

ئێستا و داهاتووی زمانی دایک لە(هەرێمی کوردستان)دا

رێکەوت: ٢٢-٢٣ی ئایاری ٢٠١٧

توێژینەوەکان

خوێندنی كوردیی لەچێوەی بەڵگەنامەی پڕۆگرامدا

لە دەسدانی زمان لە دەسدانی نەتەوەیە

لوڕەکان لای شەرەفخانی بدلیسی

جێپێكانی یادگەی پچڕپچڕ و دەسەڵاتی سۆز لە دیاریكردنی ناسنامەی زمانی دایكدا

كەسێتیی قسەكەری ڕەسەن لە نێوان ئەفسانە و زانستدا

دیالێكتی مه‌زهه‌بی و په‌رشبوونی شوناس

وەرنەگێڕی لە زمانی کوردیدا

دیزاینی تەختەکلیلی یونیکۆد بە پێی فریکوێنسی گرافیمەکانی زمانی کوردی

ئەتلەسا زمانی و پیڤانا مەودایێن زمانی

ناسنامه‌ی کوردیبوونی له‌ك

زانست و بیرکاری بە زمانی کوردی


وتاری سەرۆکی زانکۆ

دەقی ئەم وتارەی لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی سۆران لەژێر ناونیشانی "ئێستا و داهاتووی زمانی دایک لە هەرێمی کوردستان" پێشكەشم كرد. خوشک و برایانی خۆشەویست … میوانانی بەڕێز … توێژەر و مامۆستایانی ئازیز … ئامەدەبووانی هێژا بەیانیتان باش خۆشحاڵین بەناوی سەرۆکایەتیی زانکۆ سۆران، بەخێرهاتنتان بکەین بۆ ئەم کۆنفراسە گرنگە لەسەر زمانی کوردی. ئەم کۆنفرانسە لە ئان و ساتێکدا دەبەسترێت، کە پرسی زمان بۆتە بابەتێکی هەرە پەیڤئامێز لە نێوەندەکانی ڕۆشنبیری و ئەکادیمی لە سەرتاسەری جیهاندا. لە کوردستانی خۆشمان، پرسی زمان و ڕەهەندە جیاوازەکانی زمان، بابەتی گفتوگۆ و توێژینەوە و ڕەخنە و ئەفڕاندنی بەردەوامن لەنێو هەموو توێژەکانی کۆمەڵگەدا. خۆشەویستان … دەمانەوێت ئەم کۆنفرانسە دەرفەتێک بێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆزینەوەی ڕێگاچارەی مۆدێرن بۆ بەرزناساندنی زمانی کوردی. دەمانەوێت ئەم سیمینارانەی لەم دوو ڕۆژەدا پێشکەش دەکرێن، ببنە هەوێنی توێژینەوەی زانستی لەسەر زمان و ناسنامەی کورد. هەر لەم ڕوانگەیەوە، زانکۆی سۆران بە ئەرکی خۆی دەزانێت گرنگی بە لێکۆڵینەوەی بەهائامێز بدات لەسەر زمانی کوردی. بەڕێزان … بۆ ئێمەی کورد، زمان مانای بوون و شارستانی و ڕۆشنبیری و کەلتوورمانە. ئەم زمانە قەڵای بەرگرییە لە زیندوویی نەتەوەی کورد. بە درێژایی دوو سەدەی ڕابردوو و بگرە زیاتریش، زمانی کوردی لەبەردەم هەڕشەی مان و نەمان دابووە. دوژمنان لە هەموو لایەکەوە خواستی کوشتنی کورد و زمانەکەیان داوە. بەڵام … لەقەد پاڵی شاخەکان و لەنێو سینگ و هزری مرۆڤەکان و لەسەر خامە و زاری نەوە لە دوای نەوەکاندا، بەوپەڕی ئازایەتیەوە، بەرگری لەو زمانە کراوە، چونکە هەر لە زووەوە کورد زانییویەتی، هەبوونی نەتەوەکەی پەیوەستە بە هەبوونی زمانەکەیەوە. ئامادەبووانی هێژا … دڵنیاین ئەو بابەت و سیمینارانەی لەم دوو ڕۆژەدا پێشکەش دەکرێن، دەبنە بنەمایەکی بەهێز بۆ سەرنجدان و تێڕوانینمان بۆ زمانی کوردی لە ئایندەدا. ئومێدەوارین چیدیکە پرسی زمان لە لایەن کەسانی ناشارەزا و ناپسپۆڕ مامەڵەی هەڵەی پێوە نەکرێت. ئێوەی خاوەن ئەزموون، لەم سەکۆیەدا، دەتوانن ببنە ئەو دەنگە زوڵاڵەی زمانی کوردی، کە بە توێژینەوەکانتانەوە ئاسۆیەکی ڕوناک بۆ ئایندەی زمانی کوردی دابڕێژن و وێنەیەکی ڕەنگین لە مێژووی زمانی کوردی بنەخشینن. جارێکی دیکە، بە ناوی خۆمان و هەموو کارمەند و مامۆستا و قوتابییانی زانکۆی سۆران، بەخێرهاتنی یەکە یەکەتان دەکەین، بەتایبەتی ئەو میوانانەی لە دەروەری کوردستان و هەروەها لە شارەکانی دیکەی کوردستان هاتوون. هەربژین و کوردستان ئاوەدان

لیژنەی باڵای کۆنفراس:

د. نەهرۆ زاگرۆس

د. هیوا کوردستانی

د. محمد علی حسێن

م. هاژە چیچۆ محمدامین

لیژنەی زانستی کۆنفراس:

د. شێرزاد سعید سدیق

د. دلێر صادق کانبی

م. علی حمد عثمان

م. بحری لطیف یحی

م. سوداد رەسوڵ

لیژنەی ئامادەکاری کۆنفراس:

پ.ی.د. عبدالملک عثمان حمدامین

م. بحری لطیف یحی

م. علی حمد عثمان

م.ی. نزار نصرالدین معروف

م. محمد جمیل محمد

د. هژار عبدالغفور رحیمی

شماڵ عبداللە عبداللە

محسن خالید صابر

احمد عیسی سعید

فرید قادر صالح