کاریگەريى عیللەى زیادکردن لە سەرمۆسیقاى تەفعیلەکانى عەرووز و زەڕبی دێڕى شیعرى کلاسیکى کوردى

کاریگەريى عیللەى زیادکردن لە سەرمۆسیقاى تەفعیلەکانى عەرووز و زەڕبی دێڕى شیعرى کلاسیکى کوردى

پ.د. نوزاد وەقاص سعید                                     م. هیوا نورالدین عزیز

زانکۆى  سەلاحەدین-کۆلێژى  پەرەوردە                   زانکۆى سەلاحەدین کۆلێژى                                                                  پەروەردەى مەخموور

Nawzad.saeed@su.edu.krd                                                  Hiwa.aziz@su,edu.krd

 

پوختە:

ئەم لێکۆڵینەوە بە ناونیشانى ( کاریگەريى عیللەى زیادکردن لە سەر مۆسیقاى تەفعیلەکانى عەرووز و زەڕبی دێڕى شیعرى کلاسیکى کوردى) یە، کە لە پێشەکى و دوو بەش و ئەنجام پێکدێت. لە بەشی یەکەمدا باس لە پوختەیەکى کورتى زانستى عەرووز کراوە، بە شێوەیەک باس لە ژمارەى تەفعیلەکان و بنەڕەتە عەرووزییەکان و ژمارەى بڕگە و ڕیزبوونى کورتى و درێژى بڕگەى تەفعیلە عەرووزییەکان کراوە، پاشان بە شێوەیەکى گشتى باس لە زیحاف و عیللەکان کراوە و بە تایبەتیش باس لە کاریگەريى هەرسێ عیللەى زیادكردن (تەسبيغ، تەرفيل، ئيزالە) کراوە. پاشان بە بەکارهێنانى بەرنامەى کۆمپیوتەرى ( prat ) بۆ پێوانەکردنى دەنگ توانراوە بە شێوەیەکى زانستى ماوەى کات خایاندنى تەفعیلەکان و وێنەى سەرجەم بنەڕەتەکان و بەرزى و نزمى شەپۆڵى دەنگی ته‌فعيله‌كانى شيعرى كلاسيكى كوردى بگیرێت. لە بەشی دووەمدا باس لە کاریگەرى هەرسێ عیللەى زیادکردن ( تەسبیغ ، تەرفیل ، ئیزالە) لە سەر ماوەى کات خایاندنى تەفعیلە عەرووزییەکان و کاریگەرییان لە سەر بەرزى و نزمى شەپۆڵە دەنگییەکانیان و خاوکردنەوەى  ڕیتم و مۆسیقاى تەفعیلەکان کراوە.

وشە کلیلیەکان: گۆڕانە عەرووزییەکان، زیحاف، عیللە، عەرووز، زەڕب.

ملخص

          يتكون هذا البحث  المعنون ب (تأثيرعلة الزيادة علي موسيقى التفعيلات العروضية في عروض و ضرب البيت الشعرى الكلاسيكى ) من مقدمة و فصلان واهم نتائج البحث.

         تضمن الفصل الاول التعريف بعلم العروض مع بيان عدد التفعيلات والمقاتع الواردة في النص الشعرى من حيث الطول والقصر ، القاء الضوء على العلل بصورة عامة  (التسبيغ، الترفيل، الازالة ) وتأثيرها علي النص الشعرى بصورة الخاصة. فاعتمدالبحث في دراسته التطبيقية التحليلية لقياس الموجات الصوتية والمدة الزمنية المستغرقة لنطق التفعيلات و بيان المستويات الصوتية من حيثُ ارتفاع النغمة وانخفاضها وصورة التفعيلات العروضية معتمداًعلى برنامج (prat  ) الكومبيوترية.

       اما الفصل الثانى نركزعلى اظهار تأثير العلل المتضمنة ل(التسبيغ، الترفيل، الازالة) على (عروض ، ضرب) البيت الشعرى الكلاسيكي ، ويزداد على ذلك تأثيرها على ارتفاع وانخفاض الموجات الصوتية مع ابطاء ايقاع التفعيلات .

ABSTRACT

         THIS RESERCH ENTITLED " ILLA INFLUENCE ON ACTIUATED MUSIC WEIGHT AND CLASSIC POEM" CONSIS OF TWO SECTIONS APART FROM IN TRODUCTION AND CONCLUSION .

         THE FIRST SECTION TALKS ABOUT NUMBER OF ACTIVATOR AND SYLLABLES AND OTHER TOPICS . HERE PRAT PROGRAM IS USED , THE SECOND SECTION DEALS WITH EFFECH OF ALL THE THREE ADDITION ILLAS ON PERIOD OF WEIGHT ACTIVATORS.

  

لیستى سەرچاوەکان:

کتێب بە زمانى کوردى:

عزیز(هیوا نورالدین) ٢٠١٦ ز، عەرووزناسیی شیعرى کلاسیکى کوردى، هەولێر، لە بڵاوکراوەکانى کتێبخانەى سۆران.

گەردى (عزیز عبداللە) ،١٩٩٩ ز، کێشی شیعرى کلاسیکى کوردى، هەولێر، چاپخانەى وەزارەتى رۆشنبیرى.

هەردى (ئەحمەد)، ٢٠٠٩ ز، عەرووز لەشیعرى کوردیدا، سلێمانى، چاپی یەکەم، دەزگاى چاپ و پەخشی سەردەم.

کتێب بە زمانى عەرەبی:

التبريزى (خطيب) ،2004 م، الكافي في العروض والقوافى، شرح وتعليق د. محمد احمد قاسم ، بيروت، مكتبة العصرية.

معروف (الدكتور يحيى)، 1389ه، العروض العربي البسيط، چاپ پنچم، سازمان چاپ و انتشارات وزارت فرهنگ و ارشاد اسلامى.

فەرهەنگ بەزمانى عەرەبی:

التونجى (د.محمد) ، 1999م، المعجم المفصل في الادب، بيروت، الطبعة الثالثة، الجزء الثانى، دار الكتب العلمية.

چاوپێکەوتنەکان و تۆمارە دەنگییەکان:

باڵەکى (د.یادگار ره‌سول) :فایلی سێیەم: ڕێکەوتى تۆمارکردن ١٨-/ ٥ – ٢٠١٧ : شوێن: سەرۆکایەتى زانکۆى سۆران: کات (٠٠: ١١) ى بەیانى.

حه‌سه‌ن(م. محمد ئه‌حمه‌د ) :فایلی حەوتەم: ڕێکەوتى تۆمارکردن٢٧-/ ٩-/ ٢٠١٧ : شوێن کتێبخانەى ناوبراو: کات (٠٠ :٤ ) ى دواى نیوەڕۆ.

سه‌عید (د.نەوزاد وەقاص) :فایلی یەکەم: ڕێکەوتى تۆمارکردن ١٠ /٥ / ٢٠١٧ شوێن: کۆلێژى پەرەوەردەى زانكۆى سه‌لاحه‌دين : کات ( ١٠ :٩) ى بەیانى.

شوکر(م. مقداد محمد):فایلی چوارەم: ڕێکەوتى تۆمارکردن٩ /-٩/-٢٠١٧ ، شوێن: کۆلێژى پەروەردە ى زانکۆى سەلاحەدین : کات (12:00) ى نیوەڕۆ.

عزیز(م. هیوا نورالدین)  :فایلی شەشەم: ڕێکەوتى تۆمارکردن ٦ / ٦ /٢٠١٧ ،شوێن: کتێبخانەى تایبەتى ماڵەوە : کات(٠٠ : ٨) ى شەو .

عزیز(هاوکار نورالدین) : فایلی نۆیەم:ڕێکەوتى تۆمارکردن ٢٨ / ٩ /٢٠١٧ ، شوێن: کتێبخانەى تایبەتى ماڵەوە : کات ( ٠٠ :٩ ) ى شەو

عومه‌ر(م. محمود عبدالمجید) : فایلی هەشتەم: ڕێکەوتى تۆمارکردن ١١ /٥ / ٢٠١٧ ، شوێن: کتێبخانەى گشتى زانکۆى سەلاحەدین : کات (٣٠: ١٠ ) بەیانى.

که‌مال (د. دیار عه‌لی): فایلی پێنجەم: ڕێکەوتى تۆمارکردن ٢٧ / ٩-/ ٢٠١٧ ، شوێن: کۆلێژى پەروەردەى زانکۆى سه‌لاحه‌دین : کات (9:00 ) ى بەیانى .

گەردى (د. سه‌ردار ئه‌حمه‌د) :فایلی دووەم: ڕێکەوتى تۆمارکردن ٩/ -٥ /٢٠١٧ ، شوێن: کۆلێژى پەروەردە:  کات (11:30) ى بەیانى.

موسا (م. ئالاء حه‌سه‌ن): فایلی دەیەم :ڕێکەوتى تۆمارکردن ٢٨ /٩ / ٢٠١٧ ، شوێن: کتێبخانەى تایبەتى ماڵەوە : کات ( ٠٠ : ٨ ) ى شەو.