تایبەت: کۆنفرانسی ئاستی گەشەپێدانی گەشتوگوزار لە دەڤەری سۆران (٢٠١٩)

Specaial Issue: Toursim Development in Soran   Spring-2019 (Published:July 21, 2019)

DOI: https://www.doi.org/10.31918/twejer.19tds

 ''ئاستی گەشەپێدانی گەشتوگوزار لە دەڤەری سۆران'' 

رێکەوت: ٨/٤/٢٠١٩

شوێن: هوڵی ئیسماعیل بێشکچی_فاکەڵتیی ئاداب 

لێژنەی باڵای كۆنفرانس:

پ.ی.د.ئامانج احمد حمدامین دێوانە                          سەرۆكی لێژنە

د.هێمن محمد أسماعیل                                                 ئەندام

م.عمر حسن حسێن                                                    ئەندام

م.جنان رحمان ابراهیم                                             ئەندام

م.رزگار محمد عپمان                                                   ئەندام

م.گەیلان رسول فقی أبراهیم                                           ئەندام

م.شێروان حسێن شینك                                                ئەندام

 

لیژنەی ئامادەكاری:

م.شوان أحمد علی

م.هێمن صالح قادر

م.جمال كمال حمد

م.احمد سعید

م.سیروان عبدالرحمن رسول

 

لێژنەی راگەیاندن:

شوان احمد باپیر

شوقی حسین مقصود

 

وتاری سەرۆكی لێژنەی ئامادەكاری كۆنفڕانس

میوانە بەڕێزەكان، ئامادەبووانی هێژا, بەخێربێن بۆ رێورەسمی بەرێوەچوونی یەكەمین كۆنفرانسی زانستیی بەشی جوگرافیای- فاكەڵتی ئاداب كە لە بواری گەشتوگوزار ئەنجامی دەدات، لە ژێر ناونیشانی ''ئاستی گەشەپێدانی گەشتوگوزار لە دەڤەری سۆران''. بەشی جوگرافیای زانكۆی سۆران وەك ئەركێك لە بواری كاری ئەكادیمی و زانستیدا, خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت بۆ پركردنەوەی ئەو بۆشایی و كەلێنانەی كە لەم بوارەدا بوونیان هەیە، لە چوارچێوەی ئەم كۆنفرانسەشدا چەند توێژینەوەیەكی زانستی پێشكەش دەكرێن كە لەسەر شوێنە گەشتوگوزارییەكانی دەڤەری سۆران ئامادەكراون، بەمەبەستی گەشەپێدانی گەشتوگوزار لەم دەڤەرەدا. 

ئاشکرایە ئەمڕۆ لە جیهاندا گەشتوگوزار بە یەكێك لە چالاكییە ئابووری و كۆمەڵایەتی ‌و ژینگەیی ‌و ڕۆشنبیرییە گشتیەكان دادەنرێت، هەروەها خۆی لە بەرزكردنەوەی ئاستی دەرامەتی نەتەوەیی ‌و تاكەكەسی دەبینێتەوە، كە لەئەنجامدا دەبێتە هۆكاری بەرزكردنەوەی ئاستی بژێوی و دابینكردنی خزمەتگوزارییە جۆربەجۆرەكان و تێكەڵاوبوون و ئاڵوگۆڕكردنی ڕۆشنبیری و داب و نەریت لەنێوان دانیشتوان‌ و گەشتیاراندا. گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان بەگشتی ‌و دەڤەری سۆران بەتایبەتی دەكرێت لە ئێستا‌ و داهاتووشدا ببێت بە یەكێك لە لایەنە گرنگەكانی ئابووری هەرێم بەهۆی بوونی چەندین بنەمای جوگرافیایی گەشتوگوزار تیایدا، بەڵام ئەوەمان بیرنەچێت سەقامگیری باروودۆخی سیاسی و ئاسایشی هەرێمی كوردستانیش كاریگەری راستەوخۆی كردۆتە سەر چالاكی گەشتوگوزار لەدەڤەری سۆران و هەرێم بەگشتی، چونكە باروودۆخی سیاسی پەیوەندیەكی راستەوانەی هەیە لەگەڵ چالاكی گەشت و گوزار، هەرچەند باروودۆخی رامیاری و بوونی ئەمنیەت و ئاسایش لە بارتر بێت لە نێو خۆی هەر وولاتێك و هەرێمێك، چالاكی گەشت و گوزاریش زیاتر دەبێت، ئەم باروودۆخەش تەنیا چالاكی گەشتوگوزار ناگرێتەوە وەك كەرتێكی ئابووری، بەڵكو دەبێتە هۆی گەشەكردنی سەرجەم چالاكیە ئابورییەكانی وەك(كشتوكال و بازرگانی و پیشەسازی) و هەروەها چالاكی بەدەنی و هزریی وەكو وەرزش و چالاكی ئەدەبی و ڕۆشنبیری.                                          

بێگومان گەشەپێدانی كەرتی گەشتوگوزار و بوژانەوەی شوێنە گەشتیاریەكانیش هۆكارێكە بۆ سەرنج راكێشانی گەشتیاران بەتایبەت لەڕووی دابینكردنی خزمەت گوزاری ژێرخان و سەرخانی ئابووری و چارەسەركردنی كێشەكان لە شوێنە گەشتوگوزارییەكانی دەڤەری سۆران، كەواتە گەشەپێدانی گەشتوگوزار بریتییە لە بەردەستكردنی ئاسانكاری و خزمەتگوزاری بە مەبەستی پڕكردنەوەی پێداویستی و خواستەكانی گەشتیاران، ئەم گەشەكردنەش كاریگەری دەبێت لەسەر دۆزینەوەی هەلی كاری نوێ‌ بۆ دانیشتوان و دەوروبەری كە ئەمەش دەبێتە هۆی دابین كردنی داهاتی نوێ‌.

شایەنی باسە گرنگترین ئامانجەكانی ئەم كونفراسە بریتییە لە دەرخستنی گرنگی شوێنە گەشتیارییەكانی دەڤەری سۆران لەلایەك و لەلایەكی تر گرنگیدان بە شوێنە گەشتوگوزارییە وەبەرنەەهێنراوەكان و هەروەها سوودوەرگرتن لە شارەزایی و پسپۆری توێژەرانی گەشتوگوزار لە بواری پلانداڕێژی گەشتیاریی..                                                                                                                            لە كۆتاییدا هیوادارین ئەم كۆنفرانسە ئەنجام و راسپاردەكانی سوودی هەبێت بۆ لایەنی پەیوندار، دووبارە سوپاس بۆ ئامادەبونتان. 

توێژینەوەکان: 

توانستە گەشتوگوزاریيەكانی هەرێمە چیاییەكان – قەزای سۆران وەك نموونە

هه‌ڵسه‌نگاندنی جوگرافيی توانسته‌ سروشتییه‌كانی گه‌شتوگوزاری ژینگه‌یی 

هەڵسەنگاندنی توانستی گەشتوگوزاریی ئەشكەوتەكانی قەزاى سۆران و مێرگەسۆر 

کاریگەریی بەرکارکردنى گرێبەستى بەشداریکردن بە کات"time share" 

السياحة البيئية لمنطقة كاني بست في ناحية قسري 

الموقع الجغرافي وعلاقتهبالجذب السياحي 

النمذجة المكانية لإمكانات الطبيعية للتنمية السياحية في قضاء جومان