ڕێنماییەکانی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستیی لە گۆڤاری توێژەر:
ئەم گۆڤارە گۆڤارێکی ئەکادیمییە و توێژینەوەی ڕەسەن و ئاست بەرز لە بواری زانستە مرۆڤایەتییەکان ، لە دەرەوە و ناوەوەی هەرێم بڵاودەکاتەوە، بە مەرجێ پێشتر لە هیچ گۆڤارێک بڵاونەکرابێتەوە یان ڕەتنەکرابێتەوە. لە لایەن پسپۆری شارەزاوە هەڵسەنگاندن بۆ توێژینەوەکان دەکرێت. گۆڤاری توێژەر، توێژینەوە بە هەموو زمانە زیندووەکان بڵاودەکاتەوە،
چۆنيه‌تى ناردن:
پێویستە توێژينه‌وه‌كه به‌شێوه‌ى (سۆفت) به هه‌ردوو فۆرماتى WORDو PDF بۆ ئيمێلى گۆڤار ( twejer@soran.edu.iq) بنێردرێ.
شێوازى نوسين:
١- ژماره‌ى په‌ڕه‌كانى توێژينه‌وه له 25 لاپه‌ڕه‌ى A4 زياتر نه‌بێت, ئه‌گه‌ر له‌و قه‌باره‌يه زياتر بێت ئه‌وا پێويسته به‌رامبه‌ر هه‌ر لاپه‌ڕه‌يه‌ك پێنج هه‌زار دينارى وه‌رده‌گيرێ.
٢- تێچووى هه‌ڵسه‌نگاندنى توێژينه‌وه‌كه له‌لايه‌ن پسپۆرانه‌وه كه ده‌كاته بڕى سه‌د هه‌زار دينار ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى خاوه‌نى توێژينه‌وه‌كه.
٣- پێويستهلاپهرى يه‌كه‌مى توێژينه‌وه‌كه ئه‌م زانياريانهى تێدا بێت.
ا- ناونيشانى توێژينه‌وه‌كه. ب- ناوى توێژه‌ر يان توێژه‌ران. ت- نازناوى زانستى. ث- شوێنى كاركردن. ج- ئيمێل. ح- ژماره‌ى ته‌له‌فۆن.
٤- كورته‌ى توێژينه‌وه پێويسته به زمانى توێژينه‌وه‌كه بێت و له سه‌د وشه زياتر نه‌بێت.
٥- وشهكليلييهكان (Keyword) له شه‌ش وشه زياتر نه‌بێت.
ريزبه‌ندى بابهتهكان:
پێويسته بابه‌ته‌كانى توێژينه‌وه به‌م شێوه‌يه ريز بكرێت.
١- ناونيشانى توێژينه‌وه. ٢- پێشه‌كى. ٣- ناوه‌رۆك. ٤- ئه‌نجام و (پێشنياز ئه‌گه‌ر هه‌بێ). ٥- په‌راوێزه‌كان. ٦- سه‌رچاوه‌كان. ٧- پاشكۆ ( ئه‌گه‌ر هه‌بێ). ٨- پوخته‌ى توێژينه‌وه به دوو زمانى جياواز له زمانى توێژينه‌وه.
ڕێكخستنى لاپه‌ڕه:
پێويسته شێوازى لاپه‌ڕه به‌م شيوهيهى خواره‌وه رێك خرا بێت.
١- قه‌باره‌ى لاپه‌ڕه A4 بێت.
٢- به‌جێ هێشتنى 2.5 سم بۆشايى له هه‌ر چوار لاى لاپه‌ڕه.
٣- پێويسته په‌راوێزه‌كان له كۆتايى لێكۆڵينهوهبێت نه‌ك له كۆتايى لاپه‌ڕه. هه‌روها به‌شێوه‌ى ده‌ستى(manual) بێت نه‌ك تۆماتيكى (auto).
٤- پێويسته بۆشايى نێوان دێڕه‌كان به قه‌باره‌ى 1.15 بێت.
٥- پێويسته بۆشايى دواى بڕگه (په‌ره‌گراف) شه‌ش خال بێت و بۆشايى پێش په‌ڕه‌گراف سفر بێت.
٦- پێويسته وشه‌ى سه‌ره‌تاى په‌ره‌گراف 1 سم و به شێوه‌ى ئۆتۆماتيك (auto)بێت.
٧- پێويسته سيسته‌مى يونيكۆد بۆ نوسين به‌م شێوه‌يه به‌كار بێت: بۆ زمانى كوردى فۆنتى Unikurd Goran و بۆ زمانى عه‌ره‌بى فۆنتى Times New Roman, بۆ زمانى ئينگليزى فۆنتى Times New Roman بێت.
٨- پێويسته قه‌باره‌ى فۆنته‌كان به‌م شێوه‌يه بێت:
ناونيشان |
زمانى كوردى و عه‌ره‌بى |
زمانى ئينگليزى |
ناونيشانى سه‌ره‌كى |
16 تۆخ bold |
14 تۆخ bold |
ناونيشانى لاوه‌كى |
14 تۆخ bold |
12 تۆخ bold |
ناوه‌رۆك |
14 |
12 |
په‌راوێز |
12 |
10 |
٩- پێويسته تۆماركردنى په‌راوێز و سه‌رچاوه به شێوه‌ى هارڤارد بێت, به‌م شێوه‌يه له ناو تێكستى لێكۆلينهوهكهدا بێت ( نازناو, ساڵى چاپ, ژماره‌ى لاپه‌ڕه)
١٠- ريزكردنى سه‌رچاوه‌كان به سيسته‌مى ئه‌لفوبێ بێت و پێويست ناكات ژماره يان خاڵى بۆ دابنرێ.
١١- پێويسته نه‌خشه و وێنه و هێلكارى, به فۆرماتى JPG و له رووبه‌رى 11*18سم زياتر نه‌بێت و وچۆنيه‌تى (كواليتى) وێنه‌كه به‌رز بێت.
١٢- ژماره‌ى لاپه‌ڕه له ناوه‌راست و له خواره‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌كه بێت.