لەبارەی ئێمە

لە دنیای کارکردنی ئەکادیمی و مەعریفیدا، تەنیا دەستپێکردن بەس نیە بۆ خۆ سەلماندن و زۆر جار درێژە پێدان ئەگەر لە خاڵی یەکەم گرنگتر نەبێت، ئەوا بە دڵنیاییەوە هیچی لەو کەمتر نابێت. لە هەردوو ئەو خاڵانەش گرنگتر هەوڵدانە بۆ بەرەوپێش بردنی ئاست و چۆنیەتی لە کارکردندا، بە سودوەرگرتن لە ئەزمونی کارەکانی پێشوو.

 ماوەیەک بەر لە ئێستا هەنگاوێکمان لەگەڵ توێژەردا هەڵگرت و ئەمڕۆش دەمانەوێ بە دەرکردنی ژمارە یەکی ئەم گۆڤارە، هەنگاوێکی دیکە بۆ کەشکۆڵی ئەزمونمان لەم بوارەدا هەڵبگرین، هەتا ئەو ساتەی کە بارتەقای ئەزمونمان بگاتە ئاستێک بتوانین چۆنایەتیەکی جیاواز پێشکەش بکەین. 

دەزانین رێگەیەکی دور و درێژمان لە پێشە بەڵام خەونی گەیشتن بە لوتکە بەسە بۆ ئەوەی ئۆقرەی ساردبوونەوەت لێببڕێت و ئەم بێ ئۆقرەییەش بەردەوام کەڵکەڵەی خەونی گەورەترمان دەخاتە سەر.


توێژەر گۆڤارێکی ئەکادیمیی وەرزیی تایبەت بە زانستە مرۆڤایەتییەکانە، فاکەڵتیی ئاداب لە زانکۆی سۆران دەریدەکات


پێداچوونەوەی هاوەڵی

پێداچوونەی هاوەڵی جێبەجێ دەکرێت لەسەر گشت توێژینەوەکان و ئەمەش وا دەکات کە توێژینەوەکان کواڵیتیان زۆر بەرز بێت لە رووی زانستیەوە لە ئاستێکی زۆر باش بن. شیوازی پێداچوونەوەی (Double Blind Peer Review) بەجۆرێک کە ناسنامەی توێژەر بۆ ڕەخنەگر شاراوە دەبێت و بە همەنا شێوە ناسنامەی رەخنەگر بۆ توێژەر شاراوە دەبێت.

- سەرەتا گشت توێژینەوەکان لەلایەن لیژنەی باڵای گۆڤارەوە پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت بە تایبەت لە ڕووی یاساییەوە (ڕامان دزین).

- دووای ئەوەی توێژینەوەکان لەم قۆناغە سەرکەوتوو دەبن، پێداچوونەوەی هاوەڵی جێبەجی دەکرێت.

- بەلایەنی کەم دوو ڕەخنەگر (Reviewer) کاری پێداچوونەوەکە ئەنجام دەدەن، ڕەخنەو پێشنیارەکان ئاڕاستەی توێژەرەکە دەکرێتەوە. لە کاتی هەبوونی هەر دەسکارییەک، توێژەر خۆی بە کارەکە هەڵدەستێ و دووبارە بۆ لیژنەی باڵای گۆڤار دەینێرێتەوە.

- بڕیاری کۆتایی لەلایەن سەرنوسەری گۆڤارەکەوە لە سەر توێژینەوەکان دەدرێت دوای پڕۆسەی پێداچوونەوەی هاوەڵانە، توێژینەوەکان ئامادە دەبن بۆ کاری تەکنیکی و بڵاوکردنەوە.


باوەڕپێکردن

گۆڤاری توێژە یەکێکە لەو گۆڤارانەی لە زانکۆ حکومییەکانی کوردستان دەردەچێت و لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە باوەڕپێ کراوە


گۆڤاری توێژەر بەردەستە بۆ خوێنەران بە خۆڕایی و بە شێوەی چاپ و ئۆنڵاین. خوێنەر مافی ئەوەی نیە کە توێژینەوەکانی گۆڤاری توێژەر بەکاربهێنیت بۆ کاری بازرگانی


Articles of Twejer are licensed under a Creative Commons Attribution-NonCommercial-ShareAlike 4.0 International License.



ISSN: 

2617-0744(Print)

2617-0752(Online)


DOI:

http://doi.org/10.31918/twejer